مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دارایی و ئابووریی، ڕەزامەندی لەسەر پێدانی بهخشين “مینحە”یەكی مانگانە بە مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەربڕی.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكی فەرمی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بهخشينێكى مانگانە بە بڕی 250 هەزار دینار بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەربڕی.
لە نووسراوەكەدا هاتووە “1500 مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش، لە پای ئەو خزمەتەی لە ساڵانی ڕابردوو وەك (پێشنوێژ و گوتارخوێن) لە مزگەوتەكان پێشكەشیان كردووە، لە پێدانی ئەو بهخششينه سوودمەند دەبن.”
بەپێی نووسراوەكە لە ڕێكەوتی 01-09-2024 تاوەكوو 31-12-2024، ئەم پارەیە لەسەر بودجەی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی خەرج دەكرێت.