زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری كاروڕهێنانی پیشەیی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” جگەلە سەنتەری قەزای سۆران هەوڵمانداوە خولەكانی فێركاری پیشەوەری جۆراو جۆر لە قەزاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكەینەوە، بەتایبەتیش قەزا دوورە دەستەكانی وەك (سیدەكان، چۆمان، مێرگەسۆر)”.
ئیختیار حاجی بەڕێوەبەری كاروڕهێنانی پیشەیی سۆران، دەشڵێت: ” بەتایبەت قەزاكانی (سیدەكان و چۆمان) لە ئێستادا لە بەرنامەی كردنەوەی چەند خولێكدان، بۆ ئەو مەبەستە بیرمان لەوە كردووەتەوە ئەگەر لەم دوو قەزایە شوینی پیویست هەبێت، خولەكان لەوێ دەكەینەوە، بەڵام ئەگەر شوێنی پێویست نەبوو بە پاس و ئۆتۆمبێل لەسەر ئەركی خۆمان، ئارەزوومەندانی خولەكان دەگوازینەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكەمان تا لێرە بەشداری بكەن.