زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ڕایگەیاند:”، ئەمڕۆ چوارشەممە، رووداوێكی هاتووچۆی جۆری وەرگەڕان لە رێگەی هامڵتۆن نێوان سۆران – چۆمان ڕوویدا، بەداخەوە دوو كەس بریندار بوون .
هاتووچۆی سۆران، ئاشكراشی كردووە، ڕووداوەكە لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری بیجۆ ئێرانی لە نزیك بازگەی ناوپردان بووە، بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون بە مەبەستی چارەسەری پێویست، داوا لە شوفێرانیش دەكەن، خێرای كەم بكەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەكانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەك.