زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەپێناو پاراستن و دەستەبەركردنی مووچەو شایستەكانییان، پرۆسەی بایۆمەتری بۆ خاوەن پێداویستتیە تایبەتەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەردەوامی هەیە، زیاتر بۆ ئەوانە ئەنجام دەدرێت كە بایۆمەتریان نەكردووە، یان گرفتێكیان هەیە یان پیشووتر تەمەنیان بچوك بووەو دایك یان باوكی بایۆمەتریان لە جیاتیان كردووەو لە ئێستادا بوونەتە 18 ساڵی دەبێت بایۆمەتری تایبەت بە خۆیان هەبێت”.
توران خدر بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، گووتیشی: ” لە ئێستادا بەشێكی زۆر لەو خاوەن پێداویستیانە سەردانیان كردووین و ڕەوانەی بانكەكان كراون بۆ ئەوەی بایۆمەتری ئەنجام بدەن، هیوادارین ئەوانەش كە تائێستا بایۆمەتریان نەكردووە، سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی گرفت بۆ مووچەو شایستەكانیان دروست نەبێت.