ئامادەکردنی : نازەنین ئەحمد قادر، قوتابی قۆناغی سێییەمی فاکەڵتی پەروەردە- زانکۆی سۆران
هه‌ڵه‌ی منداڵ چیە، ئایا منداڵ خۆی هه‌ڵه ده‌کات یان کۆمه‌ڵگا فێری ده‌کات ؟
باشتر وایه پرسیار ده‌رباره‌ی چه‌مکی هه‌ڵه بکه‌ین، چونکه هه‌ڵه له‌بیرکردنه‌وه‌و ره‌فتاری مرۆڤدا ( گه‌وره بێت یان بچووک ) روو ده‌دات . هه‌میشه‌و له‌سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤه‌وه ، تا ئه‌و کاته‌ش مرۆڤێک له‌سه‌ر ئه‌م رووی زه‌مینه هه‌بێت هه‌ڵه‌و راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه ده‌مێنێت.
چه‌مکی هه‌ڵه به واتای جیاوازی یان ناکۆکی یان که‌له‌به‌ری نێوان تێگه‌یشتنی خودیمان و واقیعی ( موچوعی ) دێت . کاتێ مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت خود‌و بابه‌ت یه‌کخات و ، له تای ته‌رازووی بیرکردنه‌وه‌و ره‌فتاریدا به‌رامبه‌ر یه‌کتر رایانبگرێت ، ئه‌وا له‌و هه‌ڵوێسته‌دا بێ هه‌ڵه ده‌بێت ، دوور‌و نزیکیش له‌و یه‌کبوونه یان به‌رزو نزمی نێو دوو تای ئه‌و تهرازووهش ده‌بێته هه‌ڵه‌و ، رێژه‌ی بچووکیی یان قه‌به‌یی هه‌ڵه‌که ده‌رده‌خات . به‌م پێیه هه‌ڵه رێسایه‌کی بابه‌تی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیی به رای ئه‌م و ئه‌وه‌وه نییه
هه‌ڵه‌ی منداڵ له‌م رێسایه به‌ده‌ر نییه . له‌سه‌ره‌تادا منداڵ تا ده‌گاته ته‌مه‌نی قۆناغی سه‌ره‌تایی ( ناوه‌ندێتی خود – تمرکز الژات ) ی هه‌یه ، خۆی به ناوه‌ندی ژینگه‌ی ماددی و به‌شه‌ری ده‌زانێت و ، ده‌ره‌وه‌ی خۆی له پهراوێزو له خزمه‌تی خۆیدا ده‌بینێ . ئه‌و ناتوانێت هاوتایی خود‌و بابه‌ت له بیرکردنه‌وه‌و ره‌فتاره‌کانیدا کۆبکاته‌وه . ئاستی لێکدانه‌وه‌و پێڕه‌وکردنی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی لۆژیکی ، وه‌ک کردارێکی ئه‌قڵی ، له‌لا دروست نه‌بووه ، بۆیه هه‌ڵه‌کانیشی به هه‌ڵه نازانێت و به‌ره به‌ره له پڕۆسه‌ی پێگه‌یشتنی هه‌مه لایه‌نه‌ی که‌سایه‌تیدا ، که له زانستی ده‌رووندا ( ده‌روونناسی ) به پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ویژدان ( الچمیر ) ناسراوه ، که‌سایه‌تییه‌که‌ی ده‌نه‌خشێت
دیاره پێکهاتنی ویژدان ، یان باشتر‌و وردتر بڵێین : پێکهاته‌ی ره‌وشت په‌یوه‌سته به کرداری ئاساییکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ، که باوکان و دایکان رۆڵی سه‌ره‌کییان تێدا هه‌یه ئینجا مامۆستایان و گه‌وره‌کانی دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵ ، بۆیه ژینگه‌ی دروست بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ له ماڵه‌وه‌و قوتابخانه‌و کۆمه‌ڵدا مه‌رجی ده‌روون دروستیی منداڵ و ، گه‌شه‌کردنی ئاسایی و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و تهباییبوونیهتی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌یدا . له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی که هه‌ڵه‌کردن بۆ مرۆڤ و به تایبه‌تی بۆ منداڵی مرۆڤ ئاساییه ، به‌ڵام گه‌وره‌کان ، ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ، کۆمه‌ڵ ، رۆڵی خۆیانیان هه‌یه له دانانی رێگا چاره‌ی دروست بۆی یان له جێگیرکردن و په‌ره‌پێدانیدا تا ده‌بێته به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی که‌سایه‌تیی منداڵ .
هه‌ڵبه‌ته بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته ، نابێت به شێوه‌یه‌کی پۆلیسیانه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بکرێت ، هه‌روه‌ک نابێت به ناوی نازپێدانه‌وه ده‌ست له هه‌موو کارێکی شه‌خسی وه‌ربدرێت ، به‌ڵکو ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌کی مامناوه‌ندی له نێوان ره‌خساندنی ئازادی و ئاڕاسته‌کردنی ره‌وشتییانه‌ی ، به پێی دیسپلینێکی دیار‌و راست و ره‌وان ، پێڕه‌و بکرێت ، که له‌نگه‌ری هاوکێشه‌ی ئازادیی تاکه‌که‌س و رێسا کۆمه‌ڵایه‌تییه راست و دروسته‌کانی کۆمه‌ڵ رابگرێت .
سەرچاوەی ئەم ووتارە لە کتێبی ( به‌ره‌و گوتارێکی په‌روه‌رده‌یی نوێ ) ل 29 – 31
- https://www.sabzabibaby.com/a/341/%DA%86%D8%B7%D9%88%D8%B1-%D8%A8%D9%87-%D8%A7%D8%B4%D8%AA%D8%A8%D8%A7%D9%87%D8%A7%D8%AA-%DA%A9%D9%88%D8%AF%DA%A9-%D9%88%D8%A7%DA%A9%D9%86%D8%B4-%D9%86%D8%B4%D8%A7%D9%86-%D8%AF%D9%87%DB%8C%D9%85%D8%9F