زاری كرمانجی-سۆران
دوای دروستكردنی دووسایدی دێڵزیان، لە بەردەم كەمپی زانكۆی سۆران تا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەكە لە دواقۆناغی دەست كراوە بە قیڕتاو كردنی.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: ” لە چوارچێوەی گرنگی دانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بواری ڕێگاوبان دەست كراوە بە قیڕتاكردنی قۆناغی دووەمی جووتسایدی زانكۆی سۆران ــ ئیدارە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
ئاشكراشی كرد: ” گوژمەی پڕۆژەكە 1 ملیار و 100 ملیۆن دینارە، پێكهاوتوە لە زیاتر لە 1 كیلۆ مەتر و 500 مەتر، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.