زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (كۆمپانیای سفر و كێبڵی هەولێر )دەكاتەوە، كە لە ژمارەیەك كارگە پێكهاتووە.
كۆمپانیایەكە، شەش كارگە لەخۆ دەگرێت، بە گوژمەی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری 175 هەزار مەتر دووجا دروست دەكرێت، كاری دروستكردنی وایەر و كێبلی سفرە.
كۆمپانیای سفر و كێبلی هەولێر یەكەمین كارگەی وایەر و كێبلی سفرە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، كە پرۆسەی دیزاین، دروستكردن، تاقیكردنەوە، گەیاندن و دابینكردنی وایەر و كێبلی سفری سافی و كوالێتی بەرز و ستاندارد، بە پێشكەوتووترین و نوێترین ئاستی هونەری دابین دەكات.
كاری شەش كارگەكە:
*كارگەی تواندنەوەی سیكرابی سفر.
- كارگەی لە قالبدانی سفری تواوە.
- كارگەی باریككرد نەوەی قالبی سفر.
- كارگەی دروستكردنی پی ڤی سی PVC
- كارگەی دروستكردنی كێبل.
- كارگەی بەرهەمهێنانی ئوكسجین.
دامەزراندنی پرۆژەكە لە سەرەتای ساڵی 2021ـەوە بووە و لە كۆتاییەكانی ساڵی 2023 تەواو كراوە. كۆمپانیای سفر و كێبلی هەولێر دەرفەتی كاری بۆ نزیكەی 200 كەس ڕەخساندوو، كە 160یان دەستی كاری ناوخۆن.
هەروەها پرۆژەكە وێستگەیەكی كارەبای تایبەت خۆی هەیە كە توانای بەرهەمهێنانی 11.4 مێگاواتە و خاوەنی دوو بڕوانامەی ئەورووپییە.