شەوقی نیهاد شێخۆ
ئایا فێربوونی بیرکاری زەحمەتە؟ نەک تەنها تۆ، زۆر قوتابی هەیە لە جیهاندا، کە ڕقیان لە بیرکارییە. بەڵام ئەوە دەتوانێت سەرنجڕاکێش بێت، ئەگەر تۆ لە سوودەکانی فێربوونی بابەتەکە تێبگەیت. بیرکاری ئاسان دەبێت کاتێک فێر دەبیت چۆن لە ژیانی ڕاستەقینەدا جێبەجێی بکەیت. هەموو ئەو شتانەی کە تۆ پێویستت بە لێهاتوویی بیرکردنەوەیەکی لۆژیکی و ژمارەییە.
بیرکاری یاریەکە بە یاسا یاری دەکرێت. کەسێک کە دەزانێت بە تێگەیشتن لە چەمکەکە دەتوانێت بە سەرنج ڕاکێشی یاری بکات.
هاندانی خوێندکاران لە پێناوی ئەوەی وەرگرێکی بە پەرۆش بن بە یەکێک لە دیوە هەرە گرنگەکانی پێدانی ڕێنمایی دەربارەی بیرکاری دادەنرێت و دیوێکی رەخنەگرانەیە لە هەر بابەتێکی خوێندن
مامۆستا کاریگەرەکان سەرنجی خۆیان لەسەر ئەو خوێندکارانە دادەنێن کە کەمترین گرنگی دەدەن بە وانەکە و ئەو خوێندکارانەی کە بە پەرۆشن بۆ وانەکە .
لێرەدا ئاماژە بەچەند تەکنیکێک دەکەین کە دەتوانرێت بەکار بهێنرێن بۆ هاندانی خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە وانەی بیرکاریدا
هاندانی ناوەکی و دەرەکی:
هاندانی دەرەکی خۆی دەبینێتەوە لەو پاداشتانەی کە لە دەرەوەی توانای فێرخواز دەردەکەون کە ڕەنگە پاداشتەکان بریتیبن لە کۆمەڵێک پاداشتی ماددی لەبەرامبەر هەڵسوکەوت و کاری باش و دوورکەوتنەوە لە سزا لەڕێی ڕەفتاری باش ، دەست خۆشی کردن لە کاری باش هتد…
هەرچۆنێک بێت زۆرێک لە خوێندکاران هاندانی ناوەکی پیشان دەدەن لە حەزیان بۆ تێگەیشتن لە بابەتێک یان بیرۆکەیەک کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە هەیە،لە پێناو تێپەڕاندنی خوێندکارانی تر یاخود بۆ سەرنج ڕاکێشان وەک هۆیەک بۆ کۆمەڵایەتی بوون
ئاگادار کردنەوەی خوێندکار لە بێ ئاگا بوونی لە زانیاری:
ئاشکراکردنی بۆشای لە توانای تێگەیشتنی خوێندکاران سوود بەخش دەبێت لە حەزیان بۆ فێربوونی زیاتر .بۆ نموونە کۆمەڵێک نمونەی سادە پیشان بدرێت کە پێشتر بینیویانە و بە دوای کۆمەڵێک نمونەی تر کە ئاشنا نەبن پێ کە دەربارەی هەمان بابەتە .
کارکردن بۆ بەدەستهێنانی ڕاهێنان:
لە کاتی فێربوونی بیرکاریدا بینەر مەبە. تۆ دەبێ زۆر کێشە پراکتیزە بکەیت بۆ تێگەیشتن لە بنچینەکان. هەوڵ بدە بە چەند شێوازێک چارەسەری بکەیت بۆ قوڵکردنەوەی تێگەیشتنی چەمکی بابەتەکە. بەکارهێنانی شێوازی فێربوونی جیاواز وا دەکات کە قوتابیەکان تەنانەت دوای چەند مانگێک وەڵامی کێشەکان بدەنەوە. ڕاهێنانی زیادە بکە بۆ باش بوون لە بیرکاری.
پێداچوونەوە بە هەڵەکان
هەڵەکان بەشێکن لە پرۆسەی فێربوون. تۆ دەبێت شییان بکەیتەوە، تێبگەیت بۆچی ڕوویدا، و بەدوای ڕێگاکان بگەڕێ بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێ بکەیت. هەڵە باوەکان لەوانەیە بەهۆی بێباکی و هەڵەی ژمێریاری یان چەمک بێت. ئەوە ڕوودەدات بەهۆی گرنگی پێنەدانی پێویست، ژماردنی نادروست، یان تێنەگەیشتنی چەمکەکە.
دۆزینەوەی شێواز:
زۆرجار ڕێکخستنی حاڵەتێکی دروست کراو کە ببێتە هۆی ئەوەی خوێندکارەکان شێوازێک بدۆنەوە دەتوانرێت ببێتە هاندەرێکی باش
نمونە کۆکردنەوەی ژمارە ١ تا ١٠٠ وەک کۆ کردنەوەی ژمارەکان بەشێوەیێکی زنجیرەیی خوێندکارەکان ژمارەی یەکەم و کۆتای کۆدەکەنەوە (١+١٠٠=١٠١) وە دواتر دووەم ژمارە و وە ژمارەی پێش کۆتایی (٢+٩٩=١٠١) هتد …
دوای ئەوەی لەسەریانە کە ئەنجامی بدەن بریتیە لە ٥٠ کە کەڕەتی١٠١بکرێت (٥٠*١٠١=٥٠٥٠) نمونەکە تاقیکرنەوەیەکی باش و بەسوود دەبێت کە بەڕاستی کاریگەری درێژخایەن دەبێت لە سەریان.
کێبڕکێیان پێشکەش کە:
کاتێک خوێندکاران کێبڕکێیەکی فکری کران بە پەرۆشەوە وەڵام دەدەنەوە ، دەبێت وریایابە کێبڕکێیەکە هەڵبژێردرێت واتە پێویستە خۆی لە دەوروبەری وانەکە ببینێتەوە و لە ئاست تێگەیشتنی خوێندکاران.
ئاماژە کردن بە سوودی بابەت:
باسکردنی سودێکی جێبەجێکراوی وانەکە لەسەرەتای وانەکە سەرنجی پۆلەکە بۆخۆی ڕادەکێشێت بۆ نمونە ، لە بابەتی ئەندازەی ناوەندی دەکرێ داوا لە خوێندکار بکرێت تیرەی قاپێک بدۆزێتەوە کاتێک ئەم خوێندکارە کچە یان کوڕەکە هەیەتی تەنها بەشێکە لەو قاپە کە زۆر بچوکە لە نیوە بازنەیێک واتە دەبێت کردارەکان کورت و سادە بن .
بەکارهێنانی بیرکاری بەچێژو داهێنەرانە:
هاندانی داهێنەر و چێژبەخشانە خۆی دەبینێتەوە لە مەتەڵ و یاری و پارادۆکس یاخود مەبەست لە بیانی قوتابخانە یان ئەو بینایانەی دەوروبەری . ئەنجام دانی ئەم تەکنیکە بەشێوەیەکی کاریگەرانە ڕێگە بە خوێندکاران دەدات هەوڵە داهێنەرەکانیان کۆتایی پێ بهێنن بێ خۆ ئەزیەت دان .
خوێندکاران چالاکانە بەشدار پێبکە لە سەلماندنی بیرۆکە بیرکاریەکان :
یەکێ لە تەکنیکە کاریگەرەکان بۆ هاندانی خوێندکاران بریتیە لە داواکردن لێیان کە پرسیارێک بسەلمێنن ، بۆ نمونە کاتێک کۆی کۆلکەکانی ژمارەیەک کە دەتوانرێت دابەش بکرێت بەسەر ٩، ژمارە بنچینەکەش توانای دابەشبوونی هەیە بەسەر ٩.پێویستە خوێندکارەکان ئاشناو ئاسودە بن لەگەڵ بیرۆکە جوڵێنەرەکانی بیرکاریدا پێش ئەوەئ کێبڕکێ بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی بدەن .
وە پێویستە مامۆستا ئاماژە با ئامانجی وانەکە بکات لەماوەی پۆل بۆ ئەوەی خوێندکاران بزانن و چاوەڕێی ئەو بکەن کە ڕوو دەدات، دواتر مامۆستاکان دەتوانن بابەتەکانی پڕۆسەی فێرکردن بڵاو بکەنەوە ، لە کۆتای وانەکە دەتوانرێت هەڵسەنگاندنێک بکرێت لەپێناو دیاریکردنی ئاخۆ ئامانجەکە هاتۆتە دی لای خوێندکارەکان.
تا زیاتر شێوازی جۆراوجۆر پێشکەشی خوێندکاران بکەیت خوێندکاران زیاتر فێردەبن ، و باشتر لەو بیرۆکەیە تێدەگەن کەپێشکەشیان دەکرێت شێوازەکان دەکرێ بە پێشاندانی وێنەیێک بێت یان کێشانی پرسیارێک یان هێماکاری بەکار بهێنرێت.
لە کۆتاییدا وەک مامۆستا یاخود هەر لایەنێکی تر پێویستە هاوکاری خوێندکاران بکرێت ناکرێت لێاین زەحمەتر بکەین چونکە بابەتێکە قوڵە و پێویستی بە هاندانە.