ئامادەكردنی : سۆما طارق كمال
زانکۆی سۆران فاکەلتی پەروەردە بەشی ماتماتیک – قۆناغی سێیەم
پێشەكی
لەم وتارەدا دەمەوێ باسی كاریگەری و گرنگی ، چەمكی بوێری فیكری بكەم ، پێناسە و گرنگی و كاریگەرییەكانی لەناو كایەی بیركردنەوەی ڕەخنەیی و پێشكەوتنی ئەكادیمیدا .باسەكە بە جۆرێك دەڕوات كە ئایا ئازایەتی فیكری چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟ ڕۆڵی سەرەكییەكەی لە داڕشتنی ئەكادیمی و سەركەوتندا ، لە چوارچێوەی تیۆری جۆراوجۆردا، تێڕوانینی پراكتیكی پێشكەش دەكەم لەسەر پەروەردەكردن و پاڵاوتنی بوێری فیكری.
بوێری هزری چییە؟
بوێری فیكری بریتییە لە ئامادەیی بۆ تەحەدای بیروباوەڕە دامەزراوەكان، ئامادەبوون بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی چەمكە سەختەكان و پرسیاركردن لە گریمانەكان و گەڕان بەدوای بیرۆكەی نوێدا، تەنانەت لە بەرامبەر مەترسی كۆمەڵا یەتی یان دەرئەنجامە ئەگەرییەكان كە دەكرێ ئەرێنی بن یاخود نەرێنی. دەكرێت كلتوری فێربوون و گەشەكردن و داهێنان لە شوێنی كاردا پەروەردەبكات بە هاندانی تاكەكان بۆ قسەكردن و هاوبەشكردنی بیركردنەوەكانیان و بەشداریكردن لە مشتومڕە بنیاتنەرەكاندا. بە واتایەكیتربریتییە لە ئامادەیی مەترسی كردن و دەربڕینی بۆچوونی راستگۆیانە تانات ئەگەر واشتلێبكات نا ڕەحەتبیت، واتا بیرمەندی ڕەخنەگرانە كە چالاكانە هەوڵدەدەن لە دیدگا جیاوازەكان تێبگەن وه هەڵسەنگاندنیان بۆ بكەن نەك تەنها وەرگرێكبن. بۆ ئەمەش پێویستمان بە بوێری هەیە چونكە دەرئەنجامەكانی ناكۆكی دەكرێت هەندێكجار توندبن.
گرنگی بوێری هزری
فەزیلەتە فیكریەكان بریتین لە سیفەتەكانی دەروون و ناخی مرۆڤ و كارەكتەرن كە پەرە بە گەشەسەندنی فیكری و بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە و بەدواداچوون بۆ حەقیقەت دەدەن. ئەمانە بە تایبەت بۆ گەنجەكان گرنگن چونكە ئامادەیان دەكەن بۆ خوێندنی زیاتر و داهێنان و پیشەی داهاتوویان.
بوێری هزریش یەكێكە لە هەرە گرنگتریین فەزیلەتە فیكریەكان چونكە بەبێ ئەو گەشەسەندن و داهێنان بەدی نایێت بە تایبەتی لە پرۆسەی خوێندن و زانكۆكان چونكە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی بیركردنەوەی ڕەخنەیی ، بیركردنەوەی ڕەخنەیی كارامەیییەكی بنەڕەتییە بۆ سەركەوتن لە ژیاندا. توانای شیكردنەوەی دۆخێك و بڕیاردانی ئاگادارانە لەخۆدەگرێت. پێویستی بە تێگەیشتن لە ڕاستییەكان و توانای بیركردنەوەی بابەتیانەو لۆژیكی هەیە. بەڵام بەس نییە كە بە سادەیی بتوانیت بیركردنەوەیەكی ڕەخنەگرانە بكەیت. مرۆڤ بۆ ئەوەی بیرمەندێكی ڕەخنەگرانەی بەڕاستی كاریگەر بێت، دەبێت ورەی فیكریشی هەبێت. بوێری فیكری بۆ بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە زۆر پێویستە، چونكە ڕێگەمان پێدەدات ڕوانگە جیاوازەكان لەبەرچاو بگرین و بڕیارێك بدەین كە كاریگەرییە دەرەكییەكان نەچەوسێندرێنەوە .
كۆمەڵگای مۆدێرن بژاردەی ئەوەی پێداوین كە خۆمان بە كەسانێك دەورە بدەین كە لە ئێمە دەچن، وەك ئێمە بیر دەكەنەوە، لەگەڵمان هاوڕان. لەناو قەرەباڵغییە شێتەكانی ژیانی شاردا، دەتوانین بەدوای ڕۆحی خزمدا بگەڕێین و خۆمان لەوانی دیكە بەدوور بگرین.
بوێری فیكری لە شوێنی كاردا زۆر گرنگە، چون كە پەرە بە داهێنان دەدات، هانی بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە دەدات و گەشەكردن و فێربوون بەرەوپێش دەبات. بە تەحەدای حیكمەتی ئاسایی و دەربڕینی بیرۆكەی نوێ، كارمەندان دەتوانن گۆڕانكاری ئەرێنی بەڕێوەببەن و بەرهەمهێنان بەرزبكەنەوە. هەروەها ئازایەتی فیكری لە دروستكردنی ژینگەیەكدا كە دیدگا جۆراوجۆرەكان بەهایان پێ بدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشە و بڕیاردانی كاریگەرتر. كاتێك تاكەكان هەست بە بەهێزبوون دەكەن بۆ قسەكردن و هاوبەشكردنی بیركردنەوەكانیان، ئەوە كولتوری كراوەیی و داهێنان و هاوكاریكردن دەچێنێت.ئەگەر كەس بوێری ئەوەی نەبێت ڕەخنە و بۆچونەكانی دەرببڕیت بەبێ ترس ئەوە داهێنان نایێ تە بوون . وەك تیمۆپی ئاڕكلارك دەڵێت “خاڵی هاوبەشی هەمو كۆمپانییا شكستخواردوەكان لەناو بردنی بەردەوامی ورە فكریەكانە ” هەروەها لێ كۆڵینەو ەیەكی ئەم دواییە دەریخستووە كە ئەو كۆمپانیایانە كە ئازایەتی فیكری لە پێشینەدان، ئاستی بەشداریكردنی كارمەندان و سەركەوتنی گشتییان بەرزترە.
تیۆری دەربارەی بوێری هزری
بوێری هزریش یەكێكە لە هەرە گرنگتریین فەزیلەتە فیكریەكان ، فەیلەسوفە سەرەتاییەكانی یۆنانی، ئەفلاتون، ئەرستۆ و سوقرات ،بەشدارییان لە مشتومڕە ڕۆحییەكاندا كردووە سەبارەت بە پێناسەی بوێری، ئەوان لەسەر ئەوە كۆكبوون كە بوێری یەكێكە لە چوار فەزیلەت. چوار فەزیلەتەكە بریتین لە وریایی، دادپەروەری، خۆگرتن و بوێری. كە ئەرستۆ دەڵێت كە بوێری یەكەم و گرنگترینی فەزیلەتەكانە.وادەكات هەموو فەزیلەتەكانیتر بێنە بوون . ئەوە سوقرات بوو كە پرسی: ئازایەتی چییە؟ چەندین كاتژمێری لەگەڵ خوێندكارەكانی بەسەر برد و هەوڵیدا وەڵامی ئەم پرسیارە بدۆزێتەوە. لە فێركارییەكانیدا جەختی لەسەر گرنگی ئازایەتی فیكری دەكردەوە. و دەڵێت “ژیانێكی بێ لیكۆڵینەوە وپرسیاركردن شایەنی ژیان نییە .”سوقرات پێی وابوو حیكمەتی ڕاستەقینە لە پرسیاركردن و لێكۆڵینەوەی ڕەخنەگرانە لە بیروباوەڕ و گریمانەكانمانەوە سەرچاوە دەگرێت. هانی خوێندكارەكانی دا كە تەحەدای بیركردنەوەی خۆیان بكەن و بەشداری گفتوگۆی كراوە بكەن بۆ ئەوەی بەدوای تێگەیشتنێكی قووڵتردا بگەڕێن. جەختكردنەوەی سۆكرات لەسەر بوێری فیكری وەك بیرهێنانەوەیەكی هەمیشەیی بۆ هێزی گۆڕینی بیركردنەوەی ڕەخنەیی و خۆڕاگری دەبینرێت، ئامانج لە فێركردنی بیركردنەوەی ڕەخنەیی یارمەتیدانی خوێندكاارنە ورەی فیكری خۆیان نیشان بدەن لە كاتی پێویستدا سوقڕات.
بوێری هزری چۆنە و چۆن بە هێز دەكرێت
هەبونی بوێری هزری چۆن دەردەكەوێت
١-پرسیاركردن ( چۆن دەزانیت ئەوە ڕاستە ؟ لە كوێ زانیاری زیاتر بدۆزمەوە؟ )
٢-بەرزنرخاندنی رای بەرامبەر(واو، ئەوە بەڕاستی سەرنجڕاكێشە! )
٣-ناكۆكی لەگەڵ عەقڵی خۆت (من بیرۆكەكەم گۆڕی ، هەرگیز بەو شێوەیە بیرم لێ نەكردۆتەوە )
٤-بەدوای دیدگا دژبەیەكەكاندا دەگەڕێت
٥-زانینخوازی( نیشانم بدە كە چۆن ئەوەت كردووە، بیر لە چی ده كەیتەوه )
٦-وەرگرتنی ماوەی پێویست بۆ فێربوونی شتێك، نەك بە تێگەیشتنێكی ڕووكەش ڕازیبیت ( هەممم، ئەوە سەركەوتوو نەبوو. با جارێ كی تر تاقی ب كەینەوە)
٦-پێش كەشكردنی بۆچوونەكان
٧-گوێگرتن لە بۆچوونی ئەوانی تر( ئەگەر لە شوێنی مندا بوویتایە چ پرسیارێكت دەكرد ).
چۆن پەرە بە بوێری هزریمان بدەین
• باوەڕ و بەهاكانت دەستنیشان بكە – گرنگە ڕوونكردنەوەت هەبێت لەسەر بەها و باوەڕەكانت بۆ ئەوەی لە بەرامبەریدا بوەستیتەوە.
• كاتێك بۆ لێكۆڵینەوە و تێگەیشتن لە دیدگا جیاوازەكان تەرخان بكە – گرنگە ئاگاداری ئەو بۆچوون و بیروباوەڕە جیاوازانە بیت كە هەن.
• كراوە بە بەرامبەر ڕەخنە و دیدگای جیاواز – گرنگە كراوە بیت بەرامبەر بە بۆچوونی كەسانی تر و ئامادەبیت دیدگای جیاواز لەبەرچاو بگرێت.
• ئامادەبە بۆ ئەوەی بوەستیتەوە بۆ ئەوەی باوەڕت پێی هەیە – گرنگە بتوانیت بۆ بیروباوەڕە كانت بوەستی تەوە، تەنانەت ئەگەر بە مانای ڕووبەڕووبوونەوەی دژایەتی و ڕەخنەش بێت.
• بوێری فیكری پێكهاتەیەكی جەوهەری بیركردنەوەی ڕەخنەگرانەیە. ڕێگەمان پێدەدات ڕوانگە جیاوازەكا ن لەبەرچاو بگرین و بڕیار بدە ین كە بەها و بیروباوەڕەكانمان ئاگادار دەكرێنەوە. بە پەرەپێدانی ئەم لێهاتووییە دەتوانین ببینە بیرمەندی ڕەخنەگرانەی كاری گەرتر و باشتر .
كاریگەری ورەی هزری لە ڕوانگەی خۆم
بە ڕای من بوێری فیكری ڕێك ئەوەیە كە ئێمە لە ئێستادا پێویستمانە، ئێستا كاتی ئەوەیە بزانین هەموو كەسێك بە هەمان شێوەی ئێمە جیهان نابینێت كە ئەوەش بەتەواوەتی ئاساییە بەڵام كێشەكە ئەوكاتە دەست پێ دەكات كە ئازایەتی هزریمان نەبێت هەر وەك فەیلەسوف و زانای فیزیایی ئەلبێرت ئەنیشتاین دەڵێت “ئەوەی گرنگە لە پرسیاركردن نەوەستین” بەڵام ئاخۆ بەبێ ورەی هزری توانای بەردەوامیمان دەبێت؟ دەتوانین ڕەخنە و پرسیارەكانمان ئاڕاستە بكەین؟هەتا ئەگەر بیركردنەوای ڕەخنەیشمان هەبێت دەتوانین كاریگەری دروست بكەین؟ بە ڕای من بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە نەخێرە .تەنها ئەگەر بیر لە ژمارەی ئەو جارانە بكەینەوە كە ڕەخنەمان لە بابەتێك هەبوە یان پرسیارمان لە بابەتیك هەبوە كە ئەگەر بمان كردبا چەندە شتمان دەگۆڕی بەلام نەمان كرد چونكە ئەو ئازایەتیەمان نەبووە ئەوا تێدەگەین لە گرنگی و جەوهەری ورەی هزری.
مەرج نییە ئازایەتی بە مانای ڕووبەڕووبوونەوە بێت. ئازایەتی دەتوانێت مانای ئەوە بێت كە توانای فیكریت هەبێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی كاتی هەنگاو بنێیت بۆ دەرەوەی جیهانبینی خۆت و هەموو هەوڵێك بدەیت بۆ ئەوەی تێبگەیت بۆچی بەرامبەرەكەت بەو شێوەیە بیردەكاتەوە كە ئەوان بیردەكەنەوە. ڕەنگە ئەمە بتباتە ناو ڕوانگەیەكی ترسناكەوە، هەر بۆیەش بۆ كەسانی بێهێز نییە، وە كاتێك لە هێدسپەیسی ئەواندایت دەتوانیت تێبگەیت كە ئەوان لە چی دەترسن، چییان دەوێت، شەڕی چی دەكەن و دژی چییە. وە لەوێشەوە، و تەنها لەوێشەوە، دەتوانیت ڕێگەی باشتر بدۆزیتەوە بۆ چارەسەركردنی پێداویستییەكانیان، ڕێگایەك كە مافەكانی ئەوانیتر زەوت ناكەن بۆ ئەوەی پێداویستییەكانیان دابین بكرێت.
دەرئەنجام:
لە كۆتایدا دەتوانین بڵیین لە گەڕان بەدوای مەعریفە و حەقیقەتدا، ئازایەتی فیكری چرای خۆڕاگری و داهێنانە، بوێری ئەوە بە خەڵك دەبەخشێت كە زانیاری وەرگیراو بخەنە ژێر پرسیارەوە، ڕووبەڕووی چەمكە ناڕەحەتەكان ببنەوە و بە متمانەوە دانوستان لەسەر ناڕوونی بكەن. ئازایەتی فیكری نەك تەنها سنووری زانین پاڵدەنێت بەڵكو پەرە بە كولتوورێكی یەكپارچەیی و خۆنەویستی فیكری دەدات بە هاندانی ئامادەیی بۆ پرسیاركردن و گەڕان و بەردەوامبوون لە بەرامبەر گوماندا. ئێمە دیمەنی نوێ دەكەینەوە، زانیاریەكانمان فراوان دەكەین و گەشەسەندنی بەردەوامی بیركردنەوەی مرۆڤ و كۆمەڵگا پێشدەخەین، چاندنی ورەی فیكری نەك هەر بڕیاردانی تاكەكەسی بەرز دەكاتەوە بەڵكو بەشدارە لە پێشكەوتنی مەعریفە و باشتركردنی كۆمەڵگا بە گشتی.
References
https://tomassvitorka.com/the-six-types-of-courage/ https://us.sagepub.com/sites/default/files/upm-assets/83027_book_item_83027.pdf https://paradisevalley.libguides.com/critical_thinking/intellectual_traits
https://www.rozsavage.com/the-art-of-courageous-living-week-3-intellectual-courage-and-criticalthinking/
https://www.monitask.com/en/blog/how-to-build-intellectual-courage-at-work
https://timelyapp.com/blog/intellectualcourage#:~:text=In%20practice%2C%20intellectual%20courage%20can,ideas%20you’d%20previously%2 0held