مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە شارۆچكەی دوزئیچی سەر بە پارێزگای عوسمانییەـى توركیا، 18 كەس بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی منداڵ دەستگیركران.
دوای ئەوەی كچێكی چواردە ساڵە بە ناوی (ئە. ب) لای پۆلیسی ناوچەكە سكاڵای تۆمار كرد كە بە كۆمەڵ دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەری، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لەسەر ڕووداوەكە لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكەدا 18 تۆمەتبار دەستگیركران، دوای وەرگرتنی گوتەی تۆمەتباران لەلایەن پۆلیسەوە دوێنێ دووشەممە 30ـى ئەیلوول هەشت لە تۆمەتباران بە مەرجی دادوەری ئازاد كران و دە تۆمەتبارەكەی تریش خرانە زیندان .
بەپێی میدیاكانی توركیا ڕووداوەكانی دەستدرێژی سێكسی بە كۆمەڵ بۆ سەر كچانی تەمەن بچووك لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو زیادی كردووە.