رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
حزب و لایه‌نه‌كانی تری كوردستان هه‌ر یه‌كه به دروشم نا نیشتیمانی و رووخێنه‌ر و تۆمهتبهخشهر و دروشمی شەڕانگێزی ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه ، كه ئه‌م جۆره دروشمانه نه‌ك هه‌ر خزمه‌ت به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ناكه‌ن ، به‌ڵكو جۆرێك هاندان و دروستكردنی ڕق و كینه‌یه و یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر و گیانی برایانه ده‌خولقێنن به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌یه‌ك پڕ بێت له ئومێد و هیوا و پرۆژه و خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانی بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان ، به پێچه‌وانه هه‌موو ئه‌و دروشمه بیزاركهرانه ، ئه‌و حزبه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی زۆر شارستانیانه و زمانێكی نه‌رم به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و كێبڕكێیه‌كان كردووه و ده‌یهه‌وێت له ڕكابه‌ره‌كانی به زمانی لۆیك له ركابهڕبهرهكانی بباته‌وه ، پارتی دیموكراتی كوردستانه .
ئه‌گه‌ر به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی وردبینانه بروانینه دیموكراسیی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ژیر و خاوه‌ن دونیا بین ، له دروشم و بانگه‌شه‌ی ئه‌و حزبه دهبینینتهوه كاتێك كه بانگه‌شه بۆ حزبه‌كه‌ی ده‌كات ، ئه‌وه‌ی له كرده‌وه و خه‌سڵه‌ته‌كانی پارتی به‌دی ده‌كرێت ، به پێچه‌وانه‌ی گشت لایه‌نه‌كانی دیكه له رووی بانگهشهكردنهوه ، به‌ڵام ئه‌و حزبه‌ی كه به دروشمی پر واتا و نه‌رم و واقیعیانه مامه‌ڵه‌ی كردووه ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستانه.
له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆ ، به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌مان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌ناو ئۆپۆزسیۆن بوون و چ ئه‌وانه‌ی كه قاچێكیان له نێو حكوومه‌ت و قاچێكیان بۆ دژایه‌تیكردنی حكوومه‌ت و خه‌ریكی قه‌یرانسازی و دروستكردنی ته‌نگژه بوون ، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی ژیرانه و كارێزمایی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له ئیداره‌دان و به پلان و ستراتیژی كورت خایه‌ن و درێژخایه‌ن و خۆڕاگری بارزانی و خه‌لكی كوردستان ، توانیان به‌ربه‌سته‌كان تێكبشكێنن و سال به ساڵ ده‌ستی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندن بگه‌ێنه هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه‌وه تا زاخۆ.
به هه‌ڵوه‌سته‌كردن له نێو هه‌موو په‌یامه‌كانی پارتی ، په‌یامی پارتی خزمه‌تكردن و خۆشگوزه‌رانی و به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ستی نیشتیمانپه‌وه‌ری و كوردپه‌وه‌ری و گرنگیدانه خه‌ڵكانی تێكۆشه‌ر و ئه‌وانه‌ی كه گیان وخوێیان له پێناو شكۆمه‌ندی و سه‌روه‌ری كوردستان به‌خشیووه ، پارتی بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه گرنگ و كاریگه‌ره و ئارامی و سه‌قامگیری به‌شێكه له ژیان وكه‌لتوور وداهاتوو و ئێستاش، به‌تایبه‌تی كه كوردستان له دهڤهرێكدایه كه نه‌یارانی زۆری هه‌یه بۆیه ئارامی بۆ نێوكۆمه‌ڵگه و ناوچه‌كه‌مان زۆر زه‌رووره‌ته‌وه . بۆیه ، پارتی ، خاوه‌ن به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی و ستراتیجی ده‌وڵه‌تداری و سه‌ربه‌خۆیی و گهشهپیكردنی ئابووری و كشتوكاڵییه ، هه‌رگیز به زمانی ڕووخاندن و بێ ئومێدی و هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌تبه‌خشین مامه‌ڵه ناكات ، به‌ڵكو به‌كرده‌وه و كردار و خزمه‌تگوازاری و گه‌شه‌سه‌ندن وه‌ڵامی نه‌یارانی ده‌داته‌وه .