زاری كرمانجی- وەرتێ
لیژنەی سوتەمەنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، دانیشتووانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بەشە نەوتی ئەمساڵی هاووڵاتییان، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە بریكارەكان بکەن، بۆ پێدانی پارەی پێویست تا بەزوترین کات دەست بە دابەشكردنی نەوتەكە بكرێت لە سنووری ناحیەی وەرتێ”٠
ئەوەش خراوەتەڕوو : ” بۆ هەر خێزانێك بری 106 هەزار دینار وەردەگیرێت، لەم بڕە پارەیە دوو هەزار دینار كرێی گواستنەوەی نەوتەكەیە بۆ پێش ماڵی هاووڵاتییان.