مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
خدر ئەحمەد خەڵكی قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، ماوەی بیست ساڵ دەبوو لە لوبنان دەژیا و كاری فیتەری دەكرد، بەهۆی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیل گیانی لەدەستداوە و تا ئێستاش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە، بنەماڵەكەی داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەكەن بە تایبەت لایەنە كوردییەكان هاوكارییان بن لە دۆزینەوەی تەرمی كوڕەكەیان و گەڕاندنەوەی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.
بەپێی زۆربەی سەرچاوە نافەرمییەكان، زیاتر لە (120) هەزار كورد لە لوبنان دەژن و بەشێكیان كوردانی ڕۆژئاوای كوردستانن كە بە هۆی جەنگی داعشەوە ئاوارەی ئەو وڵاتە بوونە .
هەروەها بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، تا ئێستا شەش هاووڵاتی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان بە هۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گیانیان لەدەستداوە.