محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بڵاوی کردووەتەوە بەهۆی قیڕتاوکردنی دووسایدی زانکۆی سۆران بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سبەی سێ شەممە دووسایدی بەردەم زانکۆی سۆران بۆ ناوچەی پیشەسازی قورس داخراو دەبێت تەنها ئۆتۆمبێلی بچوک بۆی هەیە هاتووچۆ بکات بارهەڵگر و قەڵابەکان تا ئێوارەی هەمان رۆژ ناتوانن ئەم رێگایە بەکاربێنن.
پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری ئیدارەی سۆران بەردەوامیان هەیە بە تەواو بوونی ئەم دوو سایدە کار ئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و شوفێران دروست دەبێت.