محەممەد مەحموود- سۆران :
بەپێی ئاماری بنکەی ژیانی نوێ، بۆ پشکنینی هاوسەرگیری لە سۆران ، لە مانگی ٩ زیاتر لە ٣٠٠ کەس چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری و بەراورد مانگی ٨ ئامارەکە زیادیکردووە .
وریا محەممەدەمین، راوێژکاری کیمایی و بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری لە سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە مانگی ٩ ی ئەمساڵ ٣٢٨ کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان ئەنجامداوەو ٥ کەسیش هەڵگری تالاسیمابوونە، بەراورد بە مانگی ٨ ئامارەکە زیاتربووە، بە جۆرێک لە مانگی ٨ ، ٢١٢ کەس پڕۆسەی هاوسەرگیریان پێکهێنابوو”.
بەرپرسی بنکەی هاوسەرگیری سۆران گوتیشی” جگە لەو کەسانەی بۆ پشکنینی خوێن بۆ پێکهێنانی هاوسەرگیری لە بنکەکەمان پشکنیان بۆ دەکرێت ، ئەو کەسانەی دێنە کوردستان و دەمێننەوە لە رێگەی نیشینگەکانەوە، لەو مانگە ٣٤ کەس سەردانیان کردووین و پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە.