هەر چەندە لە سۆشیاڵ میدیا هەواڵی یەك رۆژ پشوو لەم هەفتەیە بڵاو كرایەوە، بەڵام بە پێی رۆژی ژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ پشوویەك لەم هەفتەیە بڵاو نەكراوەتەوە .
ئەمە لە كاتێكدایە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند “رۆژی 3-10-2024 بەهۆی جەژنی نیشتمانی عێراق پشووی فەرمییە”، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بڕیار نەدراوە ئەو رۆژە بكرێتە پشوو یا نە.