زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاوی كردووەتەوە: ” ڕۆژی 30-9-2024 عەقید سالار تەحسین، بەرێوەبەری بەشی نیشینگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە ئامادەبوونی دەرسیم تەحسین، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی دەروازە، پێشوازیان كرد لە (سانچۆڵ لیم) سەركونسوڵی كوریای باشوور لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری”.
لە دانیشتنێكدا عەقید سالار تەحسین، بەناوی مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازە و تەواوی بەڕێوەبەران و بەرپرسانی دەروازە بەخێرهاتنی سەركۆنسوڵی كرد هیوای خواست پەیوەندیەكانی كۆریایی باشوور و هەرێمی كورستان بەم بەهێزیە بمێنێتەوە و هاوكاریەكانی ئەم وڵاتە بۆ كوردستان هەر لە سەرەتای لەناوبردنی ڕژێمی پێشوی عێراق كە هێزی ( زەیتوون ) پێشكەشی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بەرز نرخاند”.
لای خۆیەوە سەركۆنسوڵی كۆماری كۆریایی باشوور، دڵخۆشی خۆی دەڕبری بەو پێشكەوتنەی لە دەروازەكە هەیە و لە ڕووی گەشتیاری و بازرگانی و كەشوهەوای باڵەكایەتی بە گشتی و شارەدێی حاجی ئۆمەران بە تایبەتی، ئاماژەش بەو كەلوپەلانەی وڵاتی كۆریا كرا كە بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاوردە دەكرێن بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق .