مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ژن و مێردێكی كوردی خەڵكی كۆبانێ بە هۆی هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان كوژراون.
بازی موسلیم سادق و عەبدوڵڵا سادق، دوو هاوژینی كوردی كۆبانی، شەش ساڵ بەر لە ئێستا بە هۆی جەنگی داعشەوە ئاوارەی لوبنان ببوون و لە گەڕەكێكی باشووری بەیرووت نیشتەجێببوون، ڕۆژی شەممە 28ـى ئەیلوول، لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكە گیانیان لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، ئەمانه پێنجەمین هاووڵاتی كوردی ڕۆژئاوای كوردستانن كە بە هۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گیانیان لەدەستداوە.