قوتابی: هێلین سەنگەر سەلیم*
لهگهل ئهوهی كه وانهی بیركاری سوودێكی زۆری بۆ مرۆڤ ههیه، بهڵام له ههمانكاتدا زۆربهی ههره زۆری قوتابییان له گشت ستهیگهكانی ” stage ” خوێندن حهز لهم وانهیه ناكهن و به بابهتێكی گران بۆ تێگهیشتن له قهلهمی دهدهن . ئایا ئەزانی 4 جۆر لە زانستە بیرکارییەکان ئەو زانستەی کە بەشێکی زۆر کەم لە مرۆڤ بە دیاریکراوی خوێندکاران ڕقیان لێیەتی لە زانستە کۆمپیوتەرییەکاندا بەکارهاتوون و سوودێکی یەکجار زۆریان هەیە؟! ئەی ئەگەر پێت بڵێم کە تەواوی زانستەکانی کۆمپیوتەرو جیهانی تەکنەلۆژیاو ئامێرە زیرەکەکان بە گشتی هەمووی بەهۆی بیرکارییەوە بوونیان هەیە باوەڕ دەکەی؟ ! بەڵێ، بیرکاری ئەو زانستەی کە ساڵەهای ساڵە لە قوتابخانەو زانکۆکان بە شێوازێکی بێزارکەرو ناپێویست ئەخوێندرێ و تەنانەت زۆربەی هەرە زۆری مامۆستاکانی ئەم بوارەش نازانن کە بیرکاری بۆچی گرینگە و تەنیا وەک یاسایەک بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان دەرخیان کردووە.
هەر بۆیەش ئەمەی لەم بابەتەدا جەختی لەسەر دەکەینەوە ئەوەیە، کە بیرکاری هۆکاری هەبوونی تەکنەلۆژیای سەردەمە و هەر ئامێرێکی زیرەک کە ئێستا بەکاری دێنین وێڕای مۆبایل و کۆمپیوتەر بگرە ساردکەرەوەو باقی ئامێرە زیرەکەکانی ترو بگرە گشت زمانەکانی پڕۆگرامسازیش بەهۆی بیرکارییەوە پەرەیان پێدراوە، بەڵام ئایا چۆن؟ لێرەدا 4 جۆر لەو زانستە بیرکارییانە باس ئەکەین، کە بەهۆی بیرکارییەوە پەرەیان پێ دراوەو ئێستاش لە نێو گشت کۆمپیوتەرو ئامێرەکاندا بەکار دەهێندرێن بەبێ ئاگایی بەشێکی هەرە زۆرمان، کە بریتین لەمانەی خوارەوە: Binary Math زانستی بیرکاری باینەری کە لەوانەیە زۆربەی هەرە زۆرتان ئاگاتان لەناوەکەی بووبێ و بێگومان ئەوەش ئەزانن کە بە دڵی خستنەگەڕو کارپێکردنی کۆمپیوتەر ناسراوە و ئەرکی سەرەکی ئەم زانستە لەنێو کۆمپیوتەردا هێماکردنی تەواوی ژمارەکانەو بەکارهێنانی ئەم سیستەمە لەنێو کۆمپیوتەرەکاندا دیزایینکردنی کۆمپیوتەری ئاسان کردووە، وایکردووە کە پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان مرۆڤ و کۆمپیوتەر دروست ببێ و هۆکارە بۆ تێگەیشتنی کۆمپیوتەر لە زمانی مرۆڤ، ئەمەش بەهۆی سیستەمی ژمارەکانەوەیە کە هەڵدەستێ بە گۆڕینی نوسین و پیتە ئاساییەکان بۆسەر ژمارەی ئاسایی کە تەنیا لە ( 0 و 1 ) پێکهاتووە بۆ ئەوەی کۆمپیوتەر لێیان تێبگا و خوێندنی بەشێک لە فرمانە بیرکاریەکان و بەکارهێنانیان گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ پڕۆگرامداڕێژی ڕەقەکاڵای ئاست نزم و زانینی چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستمی ژمارەی شەش دەیی Hexadecimal Number System گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ بەشێکی زۆر لە فرمانەکانی پڕۆگرامینگProgramming Function بۆ نموونە ڕێکخستنی ڕەنگ بۆ بابەتەکان و بە گشتی لە کردارەکانی کۆکردنەوە و کەمکردن و لێکدان و دابەش و هتد…دا بەکار دەهێندرێ. Collage Algebra ئەم سیستەمە کۆمەڵێ کرداری بیرکاری زۆر گرینگ لەخۆ ئەگرێ بە دیاری کراوی (هاوکێشەی هێڵی ، کردارەکان ، گۆڕاوی سەربەخۆ ، توانەکان ، چەندجارەکان، هاوکێشەی دووجا ، ڕەگەکان ، کردارە ڕێژەییەکان ، کردارە لاکێشەییەکان ) و بە گشتی جەخت ئەکاتە سەر پەیوەندیە جەبریەکان و ئەو کردارانەی کە قوتابی پێویستە یەکێ لە بەها نادیارەکان بدۆزێتەوە وەک( x و y)، ئەی باشە گرنگی جەبر Algebra چییە لە کۆمپیوتەردا؟ لە زانستی کۆمپیوتەردا کردارە جەبرییەکان بەکاردەهێندرێن لە گەشەپێدانی لۆگاریتمەکانDevelop Algorithms و گەشەپێدانی نەرمەکاڵاکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئامانجە بیرکارییەکان .
واتە بیرکاری یارمهتیمان دهدات له ژیانی ڕۆژانهماندا بتوانین به باشترین شێوه بازاڕ بكهین و پێداویستییهكانمان به پارهی خۆمان بكڕین، ئهگهر له بیركاری بزانین، هیچ كهس ناتوانێ فێڵمان لێ بكات و نرخی ههڵهمان پێ بڵێت . بیركاری لهكاتی ئامادهكردنی خواردن یارمهتیدهرمان دهبێت و پێویسته به شێوهیهكی بیركارییانه بڕی پێداویستییهكان ئاماده بكهین و له ژهمهكهماندا بهكاری بهێنین، دهنا بڕهكان گونجاو نابن و خواردنهكه بهدهستمانهوه ئاماده نابێت، ههروهها دهتوانین به جوانی له خهرجییهكانی چوونه گهشت تێبگهین و پێش ئهوهی بڕۆین، بڕه پارهی گونجاومان لابێت، ئهگهر نهبوو نهڕۆین، بۆ ئهوهی تووشی كێشه نهبین . لە کۆتاییدا دەتوانم بڵێم ئەگەر تۆ کەسێکی کە حەز بە وانەی بیرکاری ناکەیت لە ئێستاوە هەوڵدە ئەو بیرکردنەوەیەت بگۆڕی چونکە بە ڕاستی مانا بە ژیان دەبەخشێت ، دەتوانێت مێشکت چاڵاک بکات و زووتر لە شتەکان تێبگەیت کەواتە بیرکاری بەشێکە لە ژیانمان.
*قوتابى فاکەڵتی پەروەردە/ زانکۆی سۆران
سەرچاوەکان:
http://techeye.org/browse/42019