موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” دابەشكردنی نەوتی پاڵپشتیكراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە، كە بۆ هەر 200 لیترێك بە 104 هەزار دینار بە هەر سەرۆك خێزانێك دەدرێت .
ئەمیر شانەدەری بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سۆران، ئاشكراشی كرد:” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان 88 هەزار سەرۆك خێزان سود مەند دەبێت لە وەرگرتنی نەوت كە خۆی لە قەزاكانی چۆمان، سیدەكان، مێرگەسۆر، رواندز، خەلیفان و قەزای ناوەندی سۆران دەبینێتەوە .
گووتیشی:” دابەشكردنی نەوتی ماڵان بەردەوامی هەیە، لە قەزای چۆمان و سیدەكان دابەشكراوە، لە مێرگەسۆریش لەم هەفتەیەدا تەواو دەكرێت، هەفتەی داهاتوو لە خەلیفان و رواندز دەستبەدابەشكردنی دەكەین و دواتر بەسەر هاووڵاتییانی سۆرانیش دابەش دەكرێت”.

































































