سومەیە عبدوڵقادر-زاری كرمانجی:
بەرێوبەری گشتی كشتوكالی سۆران، بەزاری كرمانجی رایگەیاند:” ئەم ساڵ بەرووبوومی جوتیارانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشكەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیووە، چەندین جۆر بەرووبوومی هاوینەیان داچاند بوو بەتایبەت تەماتە و خەیار لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان ساغ كراونەتەوە و خواستی زۆری لەسەرە .
كامەران حوسێن بەرێوبەری گشتی كشتوكاڵی سۆران، ئەم ساڵ هیچ نەخۆشیەكی كوشندە لە نێو بەروبومی جوتیارانی سنورەكەمان نەبووە و بەروبومەكانیان بەشێوەیەكی باش ساغ كراونەتەوە.
ئاماژەشی بەوەكرد:” لە ماوەی رابردوو چەندین خولی جۆراوجۆر جیاواز بۆ جوتیارانی ناوچەكەمان كردۆتەوە بۆ ئاشنا بوون بە چۆنیەتی داچاندنی بەروبومەكانی لە وەرزەكاندا”.