زارى کرمانجى-سۆران:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی بۆ درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزارانی باج دا.
بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران و كە 26ی ئەیلووى 2024، دەرچووەو وێنەیەكی بڵاکراوەتەوەو تێدا هاتووە “رەزامەندی درا لەسەر بەردەوامبوونی لێخۆشبوون لە تەواوی سوو و سزای دواکەوتنی پێدانی باج و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میری.”
ئاماژە بەوەشکراوە: “ئەم درێژكردنەوەیە تا 3ی تشرینى یەکەمى 2024 بەردەوام دەبێت.”
لاى خۆیەوە د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان راگەیاند: “بڕیارەکە هەموو باجدەران دەگرێتەوە، ئەوەی باجی ڕاستەقینە بدات ئەوە لێخۆشبوون لە هەموو غەرامەکانی دەکرێت.”
ئەوەشی خستۆوەتەڕوو: “ئەو بڕیارە وەك ئاسانكاری و هاوكارییە بۆ هاووڵاتیان و باجدەران و كۆمپانیاكان.”