- لە سایەی پارتیدا ، بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9/29 مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەسیحی کۆبووەوە .
جێگری سەرۆکی پارتی، ئاماژەی بە وەدا کە پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان ، بە تایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن ، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.
جێگری سەرۆکی پارتی ، دووپاتی کردەوە کە جێی شانازییە، پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەتی مەسیحییەکان بووە و لە سایەی پارتیدا ، بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت .
هاوپەیمانیی مەسیحی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی بێ سنووری جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕی کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بووە و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاوەتەوە.