زاری كرمانجی-هەولێر
ئەمڕۆ یەكشەممە 29-9-2024 كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی “ڕۆل و كاریگەری ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەكان لە ناساندنی كورد و پرسی كوردستان” بە هاوبەشی لەنێوان زانكۆی سۆران و پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی “ئەكادیمیای زانستیی ڕووسیا” و بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووسیا، لە هەولێری پایتەخت بە بەڕێوەدەچێت”.
لە كۆنفڕانسەكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆران بەشدارن و لە ڕۆژی یەكەمدا تیشكخرایە سەر ڕۆڵی ناوەندە ئەكادیمییەكان لە قوڵكردنەوەی پەیوەندیی نێوان نەتەوەكان، پەیوەندییەكانی كوردستان و ڕووسیا بە نموونەو پەیوەندی ڕووسیا و كورد لە ڕابردوو، ئیستا و داهاتوو”.
هەروەها ڕۆڵی نووسینگەی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ڕووسیا و كورد لە قۆناغی ئێستادا و٢٥٠ ساڵ پەیوەندییەكانی ڕووسیا و كورد، كاریگەری لەسەر گەشەپێدانی ئابووری و بازرگانی و چەندین تەوەری دیكەی مێژویی و هەنوكەیی.