زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سۆران، دەڵێت: ” بەردەوام لەلایەن تیمەكانمان چاودێری نەخۆشخانەو بنكە تەندروستی و شوێنەكان بەگشتی دەكرێت، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداربین لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی یان هەر پەتایەكی دیكەبێت، بۆ ئەوەی ڕێكاری تەندروستی بگرینەبەرو هەوڵی چارەسەر كردن و كۆنتڕۆڵكردنی بكەین”.
د. كاروان جەمال، گووتیشی: ” خۆشبەختانە لە ئێستادا هیچ نەخۆشییەكی ڤایرۆسی یان پەتایەكی مەترسیدار لە سنوورەكەمان بوونیان نییە، هەروەها سەبارەت بە نەخۆشی كۆڕۆنا، هیچ ئامێرێكی پشكنینی ئەم نەخۆشییە نییە تەنها ئەگەر نیشانەكانی گومانی كۆڕۆنای لێبكرێت و بەوە بناسرێتەوە.