بەڕێوەبەرى خانەنشینى سۆران: ئاگامان لەو فۆڕمە نییە کە بڵاوکراوەتەوە
بەڕێوەبەرى بانکى ڕواندز: هیچ فۆڕمێکى لەو شێوەیە بۆ ئێمە نەهاتووە
زارى کرمانجى-سۆران:
لە ڕێگەى ئەکاونتى بەنکى دیلمان، ئاگادارییەک بڵاوکراوەتەوە، داوا لە خانەنشینی شارستانی و پیشمەرگەو کەسوکاری شەهیدان دەکەن، سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی ”هەژماری من”. بەڕێوەبەرى خانەنشینى سۆرانیش دەڵێت: ” ئێمە ئاگامان لە دابەشکردنى ئەو فۆڕمە نییە”.
یەعقوب ئەحمەد، بەڕێوەبەرى خانەنشینى سۆران لەمبارەیەوە بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”ئێمە ئاگادارى ئەو فۆڕمە نین، لەوانەیە پەیوەندى بە بانکەکان و ”هەژمارى من” وە هەبێت ”.
لاى خۆیەوە هۆشمەند رەسول، بەڕێوەبەرى بەنکى ڕواندز بۆ زارى کرمانجى گووتى: ”هیچ فۆڕمێکى لەو شێوەیە بۆ ئێمە نەهاتووە، ئاگاداریش نەکراوینەتەوە”.هەروەها گووتیشى:” لە رێگەى پەیوەندى تەلەفۆنى، لەگەڵ ئەندامێکى تیمى ”هەژمارى من” لەسەر ئەو فۆڕمە، گووتى: ”هێشتا فۆڕمە بۆ هەموو بانکەکان نەچووە، لە ڕێگەى سەردانى تیمەکانى ”هەژمارى من” بۆ بانکەکان فۆڕمەکە دەنێردرێت”.