مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە هۆی بارینی بارانی بەخۆڕی سێ ڕۆژی ڕابردوو، لافاوێكی بەهێز چەند ناوچەیەكی وڵاتی نیپاڵ ی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە بە دەییان كەس گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان كەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
میدیاكانی نیپاڵ بڵاویان كردەوە كاتماندوی پایتەخت بە هۆی لافاوەوە بە تەواوی لە شار و شارۆچكەكانی دیكەی وڵات دا دابڕاوە و سەرجەم ڕێگا سەرەكییەكانی بەهۆی كەوتنە خوارەوەی ژمارەیەكی زۆر بەرد لە بەرزایییەكان و ڕۆچوونی زەوییەوە گیراون.
بەرپرسانی وڵات ئاماژە بە قوربانیانی كاتماندوی پایتەخت دەكەن و دەڵێن “له ماوهى دوو رۆژى رابردوو تهنيا له پايتهخت تهرمى 64 كهس دۆزراوهتهوه و بە سەدانى ديكهش بێسەروشوێنن. له شارهكانى تريش قوربانى زياترن. “
حكومەتی نیپاڵ دەوامی زانكۆ و قوتابخانەكانی بۆ سێ ڕۆژ ڕاگرتووە و تەواوی هەوڵەكانی بە مەبەستی یارمەتیدانی خەڵكی ئەو ناوچانەی لافاو زیانی پێگەیاندوون گرتووەتە بەر و هێزە ئەمنییەكانی خستووەتە كار لە پێناو بەهاناوەچوونی قوربانیان.