زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ یەك شەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەم شێوەی خوارەوە :
ئەمڕۆ یەكشەممە/ كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزمدەبێتەوە بە (( 2-1 پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت بە (10 – 25 ) كم/ك بەڵام لەناوچەكانی سلێمانی و كەركووك و گەرمیان چالاك دەبێت بۆ 30 كم/ك وە لەكاتەكانی ئێوارەدا خێرایی با كەم دەبێتەوە.
ئاراستەی با/ لەگۆراندایە
مەودای بینین / لە نێوان ( 8– 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 30 – 9 – 2024
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با/ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 9– 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆك : 36 پلەی سیلیزی
كەركوك : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی