زاری كرمانجی-سمیلان
ساڵی ڕابردوو تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارو كەلەپوری سۆران، بە هاوكاری شوێنەوارناسە جیهانییەكان، لە ئەنجانی كنەو پشكنین لە گوندی ماوان سەربە ناحییەی سمیلان، توانیان تابوتێكی گلێنەیی لەسەر شێوەی بەلەمێك دروستكراو بدۆزنەوە، كە وێنەی خاچێكی لەسەر بوو.
تییمە شوێنەوارییەكە مێژوەكەی بۆ 1800 ساڵ پێش ئێستا واتە بۆسەرەتای هاتنی ئاینی مەسیحیەت، بۆ ناوچەكە گەڕاندەوە، واتە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆری ئەشكانی، ئەم ئیمپراتۆریەتە لە ساڵی ٢٥٠ی پێش لەدایكبوونی مەسیح تا ٢٢٤ی زایینی لە زۆربەی ناوچەكانی ئێرانی هاوچەرخ، كوردستان، ئەفغانستان و پاكستان دەسەڵاتدار بووە.
رۆشنا ئیبڕاهیم عوسمان، لێكۆلەرو مامۆستای مێژوو خەڵكی گوندی ماوان سەربە ناحیەی سمیلان بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: ” باپیرم دوای ڕاپەڕینی 1991 جارێكی دیكە ڕووی لە گوندەكەمان كردووەتەوەو بۆ دروست كردنی خانوێك لەكاتی كاركردن تابووتێك و چەند ئێسكێك و پروسكێك بە دەر دەكەوێت، ئەوكات لە پێناو پاراستنی شوینەكە، دیوارێكی لە سەر دروست دەكات دواتر بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری سۆرانی لێ ئاگادار دەكاتەوە ئەوانیش ساڵی 2023 كاری كنەو پكنینیان تیادا ئەنجام دەواو تابوتێكی گلێنەیی لەسەر شێوەی بەلەمێك دروستكراو دۆزرایەوە كە وێنەی خاچێكی لەسەر بوو.
لەكۆتایدا دەڵێت: ” ئەوەی جێگەی پرسیارە دوای دۆزینەوەی تابووتی گۆڕەكە، ئایا لەداهاتوودا بەرنامەی تیمەكانی شوێنەواری سۆران چی دەبێت و لەچاوەڕوانی دەرئەنجامەكەی داین.