مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە نووسراوێكدا كەمكردنەوەی دەوامی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ڕاگەیاند و گووتی “لە 24 كاتژمێر دەوام، 48 كاتژمێر لە پشوودا دەبن.”
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە واژۆی ڕێبەر ئەحمەدی وەزیری بەسەرەوەیە و لە ڕێكەوتی 22ـى ئەیلوول دەرچووە، دەوامی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دوو پۆستە كرا بە سێ پۆستە، واتا 24 كاتژمێر لە دەوام و 48 كاتژمێر لە پشوودا دەبن.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە كە بڕیارەكە ئەو كەسانە ناگرێتەوە، كە دەوامیان ڕۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی دوای نیوەڕۆیە.