مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بانكی ڕافیدەین ڕاگەیاند بە قیستی 15 ساڵ قەرزی خانووبەرە دەداتە فەرمانبەران و هاووڵاتییان و خانەنشینان بە مەرجێك كە فەرمانبەرێك مووچەكەی لە بانكی ڕافیدەین بە بانكیكراو بێت و ببێتە كەفیل و هەروەها تاپۆیەكی خانووش وەك بیمە دابنێت.
بانكی ڕافیدەینی عێراق ئەمڕۆ شەممە 28ی ئەیلوول ڕایگەیاند كە قەرزی خانووبەرە تا 150 ملیۆن دینار.
لە ڕاگەیاندراوەكەی بانكی ڕافیدین هاتووە كە سێ جۆری قەرز دەداتە فەرمانبەران، خانەنشینان و هاووڵاتییان، كە ڕێژەی سوودەكەی دەگاتە 6٪ و بە ماوەی 15 ساڵ لێیان وەردەگرێتەوە
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا شێوازی پێدانی قەرزەكەی ڕوونكردووەتەوە و هاتووە “لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی كڕینی پارچە زەوییەك، هەروەها لە (15) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناكردن و نۆژەنكردنەوە، جۆری سێیەم لە (50) ملیۆن دینارەوە دەست پێ دەكات تا (150) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی كڕینی خانووی نیشتەجێبوون، شوقە، یان یەكەیەكی نیشتەجێبوون.”
هاوكات بانكی ڕافیدەین ئەوەشی خستە ڕوو كە قەرزەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە مووچەكانیان لە بانكی ڕافیدەین بە بانكیكراوە، پێویستە ماستەر كارت و تاپۆیەكی خانووبەرە وەك بیمە پێشكەش بكەن.
بۆ هاووڵاتییانیش دەتوانن لە ڕێگەی فەرمانبەرێك كە مووچەكەی لە بانكی ڕافیدەین بە بانكیكراوە، ببێتە كەفیل سوودمەندبن لە قەرزەكە و تاپۆیەكی خانووش وەك بیمە دابنێت.