هێڵە فڕۆکەوانیـەکانـی عێراق گەشتەکانیان بـۆ لوبنان هـەڵوەشاندەوە
زارى کرمانجى:
دواین زانیاری لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی سەرکردایەتی حزبولڵای لوبنان، بەپێى زانیاریی میدیا جیهانییەکان گەڕان بەدواى تەرمەکان بەردەوامەو چارەنووسى ئەمیندارى گشتى حیزبو*ڵلا نادیارە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کەناڵەکانی میدیای جیهانی بڵاو کراونەتەوە، تا ئێستاش گەڕان بەدوای تەرمـەکان بەردەوامـە و هێشتا چارەنووسـی حەسەن نەسر*وڵڵا ئەمینداری گشتی حیز*بو*ڵڵا نادیارە.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: “حەسەن نەسر*وڵلا بریندارە یان کوژراوە، لەبەر ئەوەی هێرشەکان زۆر وورد بووەو زیاتر لە شەش رۆژە بڕیاری هێرشەکە دراوە” .
ماڵپەڕى ڕۆیتەرز نووسیویەتی” سـەرکردەکانـی حیز*بو*ڵڵا پەیوەندیان لەگەڵ سـەرکردایـەتـی باڵا پچڕاوە” .
ئەفسەرێکی کۆنی مۆساد بۆ CNN دەڵێت: ” ️ئیسرائیل بـەو هێزەوە هێرشـی نەدەکرد ئەگەر دڵنیا نەبووایـە لە بوونـی کەسـی ئامانجکراو” .
میدیاکانی ️ئیسرائیل بە ئاشکرا دەڵێن:” کاتژمێرەکانی داهاتوو گڕ لە لوبنان بەردەدەین و فرۆکەخانەکانیش بۆردومان دەکەین و ڕێگا بە گواستنەوەی چەک نادەین”.
بەریتانیا داوای لە هاووڵاتیانـی کرد “دەستبەجـێ لوبنان بـەجێبێڵن”.
لەلایەکی دیکەشەوە “️هێڵە فڕۆکەوانیـەکانـی عێراق گەشتەکانیان بـۆ لوبنان هـەڵوەشاندەوە”