زاری كرمانجی-رواندز:
لە پێناو زیاتر ڕاکێشانی گەشتیاران و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری زیاتر و ڕەخساندنی کەشێکی خۆش و ئارام، لە هاوینە هەواری جوندیان پڕۆژەیەكی گەشتیاری سەردەمیانە كراوەتەوەو دیمەنێكی نەوازەی بە شوێنەكە بەخشیووە”.
هاوینەهەواری جوندیان 115كم لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە و دەكەوێتە دامێنی چیای هەندرێن، لە سنووری قەزای ڕواندز، بە دووری (5كم) لە خۆرهەڵاتی قەزای سۆران، ژمارەیەك چێشتخانە و كەپری گەشتیاری و شوێنی پشوودانی خێزانی تێدا دروست كراوە، لە هەر چوار وەرزەكانی ساڵدا گەشتیاران ڕووی تێ دەكەن.