ئیواو هاكامادا، بە تۆمەتی كوشتنی خانەوادەیەك سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بوو. ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 1968 تۆمەتەكەی خرایە پاڵ و ئەویش دانی پێدانەنا و داوای پێداچوونەوەی دەكرد، تا لە ساڵی 2004دا، پشكنینی DNA دەریخست كە خوێنی سەر جلەكە نە لەگەڵ ئیواو و نە جۆری خوێنی قوربانییەكان ناگونجێت.
بۆیە دادگای ناوچەی شیزۆكا لە ساڵی 2014 بڕیاریدا دووبارە دادگایی بكرێتەوە، بەڵام دادگا پێ داگیر بۆ لەسەر ئەوەی هۆكارێك هەیە كە بەڵگەكان لە دژی ساختە كراون، بۆیە ئازاد نەكرا و دووبارە گەڕێندرایەوە زیندان و هێشتا مەترسی ئەوەی لەسەر بوو رووبەڕووی سزای لەسێدارەدان ببێتەوە.
ئیواو هاكامادا تۆمەتبارێكە كە درێژخایەنترین ماوەی زیندانیی لە جیهاندا بەسەر سپێندرا كە سزاكەی لە سێدارەدانی بێت لەسەر جێبەجێ نەكرێت، ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن دادگای ژاپۆنەوە بێتاوان دەرچوو، ئەمەش دوای زیاتر لە نیو سەدە كە بە تاوانی كوشتن سزا درا.