زارى کرمانجى-ڕواندز:
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى سۆران، لە شنگلبانەى ڕواندز رۆژى جیهانى گەشتوگوزار، بە کۆمەڵێک چالاکى ئەو ڕۆژە بەرز رادەگرێت. سبەى هەینى، ٢٧ى ئەیلوولى ٢٠٢٤، کاتژمیرى ٤ى ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى سۆران، بە چاودێرى (هەڵگورد شێخ نەجیب) سەرپەرشتیاریى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، لە پانکى گەشتیاریى ڕواندز ( شنگلبانە) رۆژى جیهانى گەشتوگوزار، بە دروشمى ( ئاشتى و گەشتیاریى) بە کۆمەڵێک چالاکى هونەرى، کارى دەستى و گەشتیاریى، بەرز ڕادەگرێت