سومەیە عبدولقادر- سۆران
چیایی محەمەد سەرۆکی شارەوانی رواندز بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” دەستمان كردووه به جێبەجێكردنی پڕۆژەی كۆنكرێت و قیڕتاو کردنی ژمارەیەك شەقام و كۆڵانەكانی چەند گەڕەكێكی سەنتەری قەزای رواندز”.
سەرۆک شارەوانی رواندز گوتیشی” پڕۆژەكان بریتین لە كۆنكرێت و قیڕتاو کردنی شەقام و كۆڵانەكان گەڕەکی (کانی، ڕاپەرین، ناوڕِەزان، کارۆخ و پاشای گەورە).
ئاشكراشی دەكات: ” گوژمەی ئەم پڕۆژانە لەسەر بوودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن و دەكەونە خزمەت هاووڵاتییان.