زاری كرمانجی-دیانا:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی چاككردن و قیڕكردنی رێگای گوندی شێخان سەربە ناحیەی دیانا.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەمان لە جێبەجێ كردندان، یەكێك لەو پڕۆژانەش چاككردن و قیڕكردنی رێگای گوندی شێخان لە سنووری ناحیەی دیانایە”.
ئاشكراشی كرد: ” لە ئێستادا كاركردن لەو پڕۆژەیە بەردەوامی هەیەو بە تەواو كردنی خزمەتێكی زۆر پێشكەش بەدانیشتووانهكهی دەكات.