زاری کرمانجی-سۆران
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت مزگەوت، قورئان و موقەدەساتی ئایینی کە موڵکی هەموو موسڵمانانی کوردستانن بکرێنە بەشێک لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و پێویستە پیرۆزییان رابگیرێت.
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو لایەك لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەست بە بەها مرۆیی و نیشتمانییەکانەوە بگرن و لە کەش و هەوایەکی ئارام و دوور لە زمانی زبر و تەخوینکردن و سووکایەتیکردن پرۆسەکە بەڕێوەبەرن.
گیانی برایەتی و تەبایی بپارێزن، چونکە هەر هەنگاوێکی نەشیاو رەنگدانەوەی بەسەر پەروەردەی تاکەکانەوە دەبێت و سیمای شارستانیی گەلەکەشمان لەکەدار دەکات.