زاری كرمانجی-سۆران:
لەلایەن تیمە هاوبەشەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە هەڵگرتنی تاسە كۆنكرێت و نایاساكانی سەر شەقامەكانی ناحیەی دیاناو سۆران.
دوای پێكهێنانی لێژنەیەك لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە پێكهاتووە لە پۆلیس و پۆلیسی شارەوانی و نوێنەری ناحیەی دیـانا و كارمەندانی بەشی نەهێشتنی زێدەڕۆیی لە سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران و كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ، دەستكرا بە هەڵگرتنی ئەو تاسانەی سەر شەقامەكان كە بەشێوەی كۆنتكرێت و نایاسایی درووست كراون”.
لەو هەڵمەتەدا تا ئێستا چەندین تاسەی نایاسایی هەڵگیراون و پرۆسەكەش بەردەوامی دەبێت.
پۆلیسی شارەوانی سۆران