سومەیە عهبدوڵقادر- سۆران
قائیمقامی قەزای خەلیفان بە زاری کرمانجی راگەیاند” چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزایی خەلیفان و گوندەكانی لە قۆناغی جێبەجێكردنن، هەروەها ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەش لە پلان و بەرنامەی داهاتووماندان.
مەغدید عەریف ئەحمەد قائیمقامی قەزای خەلیفان گووتیشی: ” ئەم پڕۆژانەی ئێستا كاریان تیادا دەكرێت بریتین لە چاکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی خەلیفانی نوێ بە گوژمەی نزیکەی ٩٠٠ ملیۆن دینار، هەروەها پڕۆژە چاکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی ئاڵانە و كەڵەكین بە گوژمەی ٦٠٠ ملیۆن دینار، لەگەڵ پرۆژەی ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ١٠ گوندی دۆڵی بیاو بە گوژمەی ٢ ملیار دینار”.
ئاماژەی بەوەشدا ” جگەلەمانەش چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە بەرنامەو پلانی داهاتووماندانن، بە ئامانجی خزمەتكردن بە هاووڵاتییان.