زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی بنكەی 2226 دیانای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بۆ هەڵبژاردنی 20-10-2024ی پەرلەمانی كوردستان، ئەو كەسانەی لە هەندەران یان دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، دەبێت لە ڕۆژەی دەنگدان بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان بەتایبەت ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە”.
ڕەهێڵ سادق، گووتیشی: ” ئەوانەی لە هەندەرانن یان دەرەوەی هەرێمی كوردستان، بەم مەرجە مافی دەنگدانیان هەیە، دەبێت كارتی دەنگدانیان لە بنكەكانی كۆمسیۆن نوێ كردبێتەوەو كارتی نیشتیمانیان هەبێت، ئەوكات دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن، بەو مەرجەی لە ڕۆژی دەنگدان بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.