وەیسی سەعید وەیسی
ئەمڕۆ 25 ئەیلوول رۆژێکی مێژووییە بۆ کوردستانیان ، 7ساڵ بەرلە ئێستا گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبی و سیاسییەکانەوە، بە شێوازێکی دیموکراتیانە ویستی خۆی ئاشکرا کردو پرۆسەی ریفراندۆمی ئەنجام دا، کە گرنگترین بڕیاری مێژوویی سەرۆک مسعود بارزانی و چەند لایەنێكی سیاسی بوو، تاھەتایە بە درەوشاوەیی لەمێژووی گەلەکەمان دا، وەك دۆكیومێنتێك بە زیندوویی دەمێنێتەوە،بەمەش سەروەرێكی تری مێژووی تۆماركرا لەخەبات و تێكۆشانی گەلی کوردستان.
پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە، شێوازێکی مودێرنی خەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان بووبۆنوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی،کە ھیچ کەس و لایەن ووڵاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆڕن، چونکە دەنگی سێ ملیۆن ھاووڵاتییە تەنھا لەرێگای ریفراندۆمێکی ترەوە دەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەڵ بکرێتەوە،کەئەمەش کارێکی ئەستەمە، بۆیەش ریفراندۆم وەک شکۆو شانازێک بۆگەلی کوردستان دەمێنێتەوە، بەھیچ جۆرێک دەستبەرداری نابین. کۆسپەکانی بەردەمی کاتین، رۆژێک دادێت بەرھەم و ھەوێنی ڕیفراندۆم دەبینین.
سەرۆک مسعود بارزانی لەپەیامێکی داجوانی فەرمووە(دەنگەزولال وبەرزەکەی گەلی کوردستان بۆسەربەخۆیی بەفیرۆ ناچێت رۆژێک دێت بەرھەمی دەبێت).
ئەم ساڵ یادکردنەوەی ساڵرۆژی ریفراندۆم ھاوکاتە لەگەڵ یەکەمین رۆژی دەستپێکی ھەڵَمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بۆیەش گرنگە وەک ھەڵبژاردنەکانی رابردوو خەڵکی کوردستان پاداشتی ریفراندۆم چییەکان بکات ، چونکە بۆیەکەم جار پارتی بەرێبەرایەتی سەرۆک بارزانی توانی لە ریفراندۆمێکی سەرتاسەریدا کۆی خەڵکی کوردستان کۆبکاتەوە، لە دوای خیانەتە رەشەکەی ١٦ ـی ئۆکتۆبەر کوردستانی پاراست و خەونی ئەوانەی پۆچەڵ کردەوە کە دەیانەویست بە چاوساغی خاکفرۆشان کوردستان داگیر بکەن، بۆیەش کاتیەتی خەڵکی کوردستان لە ٢٠-١٠سەرکەوتنێکی تری شکۆمەندانە بۆ پارتی تۆماربکەن.
متمانەی پێ نوێ بکەنەوە ،چونکە پارتی سەرباری ھەموو ئاستەنگ و گرفتەکان ، شانی دایە بەر بەرپرسیاریەتی و رووبەرووی قەیرانەکان بووەوە، بۆیەش سەرکەوتنی پارتی گەرەنتیی پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستانە، دەبێت خەڵکی کوردستان زۆر چاک لەوە دڵنیابێت تا پارتی و سەرۆک مەسعود بارزانی مابێت کوردستان لە دەستێکی ئەمیندا دەمێنتەوە و بەرەو پێشەوە دەچێت.