بەداخەوە دەسەڵاتدارانی عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بە هەمان عەقڵییەتی پێشوو بيردهكهنهوه
كەریم كاوە رایەتی
دوا رووخانی رژێمی بەعس لە بەهاری 2003 ؛ دەرفەتێكی نوێ هاتە پێشەوە كەوا گەلانی چوارچێوەی نەخشەی داتاشراوی عێراق بتوانن سەرلەنوی لەسەر بنەمایەكی سەردەمییانە عێراق بنیاتبنێنەوەو مافەكانی خۆیانی تێدا زامن بكەن، سەركردایەتیی كوردستانیش بەو هیوایەوە روویكردە بەغدا و بەشداربوو لە بیناكردنەوەی عێراق، كە بە باوەڕی من كورد دەبووا سوودی لەو دەرفەتە وەربگرتایەو كاری بۆ سەربەخۆیی كوردستان بكردبووایە.
بەداخەوە دەسەڵاتدارانی عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بە هەمان عەقڵییەتی پێشوو بیریان كردەوە و، هەوڵیاندا هەمان سیاسەتی ڕژێمەكانی پێشوو بەرامبەر گەلانی عێراق پراكتیك بكەن، ئەم شێوازەی حوكم لە عێراقدا زیانی بە هەموو لایەك گەیاند و بووەتە هۆكار بۆ چەندین كێشە و گرفت و لە داهاتووشدا دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی كارەساتەكانی رابردوو، بۆیە لەسەر هەموو لایەك پێویست بوو دژی ئەو شێوازەی حوكمی عێراق .بوەستنەوە و ڕەتیبكەنەوە.
ئەوەی گرنگە لێرەدا جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان بە راوێژ لەگەڵ زۆربەی زۆری لایەنە سیاسییەكانی كوردستان گەیشتنە ئەو باوەڕەی كەوا بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن.
ئەو عەقلییەتەی لە دوای ٢٠٠٣ ەوە كەوا حوكمی عێراق دەكات، هەمان عەقلییەت حوكمی ئێستای عێراق دەكات و هیچ گۆڕانكارییەك رووینەداوە، بۆیە كێشەو گرفتەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەردەوامن، جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی لە رێی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە گەورەترین شانازی مێژوویی بۆ خۆی بۆ گەلی كوردستان تۆماركرد، كەوا نەوە دوای نەوە شانازی پێوە بكات، ریفراندۆم خاڵی وەچەرخان بوو لە مێژووی گەلی كوردستان و تاكە كارێكی باش و ستراتیژی كە لە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان ئەنجامدرا بێت ریفراندۆم بوو، كە گەلی كوردستان دەنگی بە سەربەخۆیی كوردستاندا و بۆ هەموو دنیای سەلماند كەوا سەربەخۆیی دەوێت.
ئێستا هەڵبژاردنی كوردستان لە ئارادایە رۆژێكی مێژووی كەوتە یەكەم رۆژی بانگەشەوە ئەویش یادی ریفراندۆمی كوردستان بوو پێویستە كادیرو جەماوەر و خەڵكی كوردستان بەرۆحیەتی ریفراندۆم لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێرن، چونكە هەمومان شایەتی خەبات و خزمەت و هەڵوێستی پارتین، و دەزانین سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەركەوتنی خەڵكی كوردستانە و مانەوەی كوردستانە بە ئارامی و پارێزراوی و ئاوەدانی.
پیرۆز بێت ساڵڕۆژی ریفراندۆمی مەزن و یادی رۆژی شكۆ و هەڵبژاردنی سەربەرزی و سەربەخۆیی. و بەرەو كەرنەڤاڵی سەركەوتنی لیستی پارتیمان و بە هەڵمەتێكی هەڵبژاردنی مەدەنیانە و ئارام و بە ئاستێكی بەرز