پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە بەراورد بە دوێنی دە هەزار دینار بەرز بۆتەوە، هەروەها نرخی یەک ئۆنسەش ئەمڕۆ بە 2656 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
هەروەها، ئەمڕۆ سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ وئۆنسە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەو نرخانەی خوارەوە مامەڵەیان پێوە دەکردێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 556هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 600 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 573 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 491 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .