زاری كرمانجی-سۆران
هەژار ماهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بە مەبەستی راگرتنی هاوسەنگی لە نیوان دوو مافی دەستووری هاووڵاتییاندا كە یەكەمیان مافی دەنگدان و خۆبەربژێركردنە لە هەڵبژاردن، دووەمیشیان مافی هەموو كەسێكە بۆ ژیان لە ژینگەیەكی سەڵامەتدا، هەروەها پالپشت بەماددەی 16 لە بەشی شەشەمی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2008ی پاراستن و چاككرنی ژینگە پێویستە تاك و لایەن و قەوارە سیاسییەكان لە كاتی هەلمەتی هەڵبژاردن پابەندی بابەتە ژینگەییەكان بن بە تایبەتی كە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵكەوتەی جۆگرافی ژینگەیی جوانی هەیە و كێبڕكیێی حزب و لایەنە سیاسیەكان رەنگە جیاوازتر بێت”.
گووتیشی: ” وەك فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران ئاواتە خوازین هەموو لایەك پابەندی رێنماییەكانی ژینگە بن لەوانەش:
پۆستەرەكان بە تیب جێگیر بكرێن، نەك بە سیكۆتین، هەروەها بزمار بەكارنەهێنن بۆ جێگردنی لافیتەكان لەسەر درەختەكان ، هەروەها بە لافیتەش درەختەكان دانەیۆشن، چونكە بەم كارەزیان بە درەختەكان دەگات و كرداری رۆشنە پێكهاتن زیانی پێ دەگات،
جوانبینی و پاراستنی هەستی بینین ڕەچاو بكرێت لە هەڵبژاردنی شوێنی هەڵواسینی لافیتەكان چونكە بە هەڕەمەكی هەڵواسین دەبێتە هۆی شێواندنی هەستی بینین.
هیوادارین لە كاندید و لیست و لایەن و قەوارە سیاسییەكان پابەندی رێنماییەكانی دەستەی پاراستن و چاككردنی چینگە بن كە ئاراستەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كراوە كە لە ئەكاونتی فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بڵاوكرانەتەوە.