مستەفا موحسین-زارى کرمانجى:
بەپێی توێژینەوەیەكى گۆڤارى JAMA Network Open، کە باس لەوەکراوە، تێکچوونی توندی خەو لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا پەیوەندی هەیە بە هەبوونی مەترسی ٢.٧ هێندە زیاتر بۆ بیرۆکەی خۆکوشتن و هەوڵی خۆکوشتن دوای دوو ساڵ، نزیکەی 1 كەس لە هەر 3 بەشداربووان کە تێکچوونی توندی خەویان هەبووە، هەندێک ئاستی ڕەفتاری خۆکوژییان ڕاگەیاندووە.
نووسەرانى توێژینەوەکە، زانیارییەکانی زیاتر لە ٨ هەزارو ٨٠٠ منداڵیان بەکارهێناوە، کە لەلایەن “توێژینەوەی گەشەپێدانی مەعریفی” مێشکی هەرزەکارانەوە لە ٢١ شوێن لە سەرانسەری ئەمریکا وەرگیراون کاتێک تەمەنیان ٩ یان ١٠ ساڵ بووە.
باس لەوەشکراوە، ئەو كاتەی بەشداربووان تەمەنیان 11 یان 12 ساڵ بووە، ڕێژەی 91.3%یان دوای کۆکردنەوەی زانیاریی دەربارەیان، بیرکردنەوە یان هەوڵی خۆکوشتنیان نەبووە پێشتر، بەڵام لەنێو ئەوانەی کە کردوویانە، تێکچوونی بەرزو توندی خەو پەیوەندی بە ئەگەری زیاتری بیرۆکەو هەوڵدانەوە هەبووە.
هەروەها نووسەران هۆکاری دیکەیان بۆ زیادکردنی مەترسی گەڕاندووەتەوە، وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و ململانێی خێزانیی یان مێژووی خەمۆکی، مەترسی لە نێوان بەشداربووانی هەرزەکارانی سپیپێست و مێینەدا زیاتر بووە.
چاوداری، سەرۆکی پزیشکی لە کۆمپانیای مۆدێرن هێڵت دەڵێت: “ئەگەری ئەوە هەیە کە تێکچوونی خەو نیشانە سەرەتاییەکانی ململانێی تەندروستی دەروونی بێت کە دواتر خراپتر دەبێت.”
لاى خۆیەوە ویلیارد وەک توێژەرێکى ئەو بوارە ئاماژە بەوە دەدات، “تێکچوونی خەو نیشانەی زۆرێک لە حاڵەتەکانی تەندروستی دەروونی و تێکچوونی چالاکیی زۆر کەمی سەرنجە، بۆیە ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد کە شێوازی خەوی منداڵەکەت گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە، لە پزیشکی تایبەت بە منداڵان بپرسە، چاوت لەسەری بێت و بیر لە ڕێکخستنی بەرنامەى شەو و ڕۆژ بکەرەوە.”
هەندێك لە نیشانەكانی كەم خەوی:
1- ڕۆیشتن بە خەودا
2- کابوسەکان
3- ترس لە شەو و خەو
4- تێکچوونی جوڵەی ڕیتمی وەک لێدانی سەر یان لەرزین
*هەندێك لە كاریگەرییەكانی كەم خەوی و خراپ خەوی:
1- خەوتن لە کاتی جیاوازی هەموو شەوێک.
2- خەوتنی ڕۆژانە.
3- خراپی ژینگەی خەوتن، وەک زۆر ژاوەژاو یان ڕووناکی.
4- بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە جێگادا لەکاتی بەئاگابووندا.
5- ئەنجام نەدانی وەرزش.
6- بەکارهێنانی تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر، یان ئامێری مۆبایل لە جێگادا.
سەرچاوە: سایتی CNN