زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕو سێشەممە 9/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکیی هەولێر- دهۆک کردەوە، کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە.
سەرۆکی حکومەت دوای کردنەوەی پڕۆژەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژەیە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستاندایە و جادەی 120ی بە ڕێگەی سەرەکیی هەولێر – دهۆک دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاونیشتمانیان دەکات.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد، کە بە شێوەیەکی زۆر ستاندارد و لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەم پڕۆژانە ئەنجام دەدەن، گوتیشی: هیوادارم بتوانین ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستان بەرەو پێشتر ببەین و پڕۆژەی باشتر بخەینە خزمەتی هاووڵاتییان.

































































