سومەیە عەبدولقادر- زاری کرمانجی :
کەریم کاوە، بەرێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفال کراوانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” پڕۆسەی بایۆمەتری کەس و کاری شەهیدان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە، هەرکەسێک لە کەس و کاری شەیدان بایۆمەتریان نەکردبێت موچەکانیان رادەگیرێت”.
بەرێوبەری گشتی شەهیدان و ئەنفال کراوانی سۆران” لەسەر داواکاری حکومەتی فیدراڵی دەبێت کەس و کاری شەهیدان وارسی شەهید،دەبێت پرۆسەی بایۆمەتری ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی کێشە بۆ موچەکەیان دروست نەبێت، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان بە هەموو شێوەیەک ئاسانکاریمان بۆ کەس و کاری شەهیدان کردووە وە ئاگاداری و رێنمایمان پێداون، لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە کەس و کاری شەهیدان تا ئێستا نەهاتوون بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری”.
کەریم کاوە، ئاماژەی بەوەشدا” لە کۆی سەرجەم ئەو شەهیدو ئەنفالانەی کە ناویان لای ئێمە تۆمارکراوە زیاتر لە ٣٠٠ کەس و کاری سەهیدان بایۆمەتریان نەکردووە داوا دەکەین بە زوترین کات پڕۆسەی بایۆمەتری ئەنجام بدەن و بۆ ئەوەی کێشە لە موچەکانیان دروست نەبێت.