زاری كرمانجی-دیانا
لە هەڵمەتێكی لیژنەی چاودێری بازاڕی ناحیەی دیانا، بۆ دوكان و ماركێتەكانی گوندێكی سنوورەكە دەست بەسەر بڕێك خۆراك و كاڵای ماوەبەسەر چوو داگیرا و پسولەی ئاگادار كردنەوەش بە خاوەن كارەكان درا.
ڕاگەیاندنی لیژنەی چاودێری بازاڕی ناحیەی دیانا، بڵاوی كردووەتەوە: ” ئەمڕۆ 24-9-2024 لەهەڵمەتێكی لیژنەكەمان بۆ ماركێت و مینی ماركێت و دوكانەكانی گوندی شاوراوە لەسنووری ناحیەی دیانا، دەست بەسەر چەندین خۆراك و كاڵای ماوەبەسەرچوو داگیرا، هەروەها خاوەن كارەكان پسولەی ئاگادار كردنەوەیان پێدرا بە مەبەستی سەردانیكردنی لیژنەكەمان لە ناحیەی دیانا”.
هەروەها جەختمان كردەوە لەسەر گرنگیدان بە ڕێنماییە بازرگانی و تەندروستییەكان كە لیژنەكەمان دەریان دەكات لە ئەگەری پابەند نەبوونیان هەڵدەستین بە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان”































































