زاری كرمانجی-سۆران
جۆرە تەماتەیەكی خۆماڵی لە دوكانی سەوزەفرۆشانی سۆران خواستی زۆری كڕبنی هاووڵاتییانی لەسەرە، هۆكارەكەشی بۆ تایبەتمەندی و تامەكەی دەگەڕێننەوە.
لەمبارەیەوە ڕەسول ئەحمەد، خاوەن دوكانی سەوزەو مێوەفرۆشیە لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەم جۆرە تەماتە خۆماڵییە بەشێوەیەكی كەم لەلایەن جوتیاران بەرهەم دەهێنرێت، شێوەو قەبارەشی گەورەترە لە تەماتەی دیكە، هەروەها تامێكی خۆشتریشی هەیە، ئەوەش وایكردووە كە خواستی زۆرتری كڕینی لەسەر بێت لە بازاڕدا”.
گووتیشی: ” هەركات ئەم جۆرە تەماتە بهێنرێتە دوكانەكەمان هەر بەزووی نامێنێت و نرخەكەشی جیاوازی نییە لەگەڵ تەماتەی دیكە، بەردەوامیش موشتەرییەكانمان داوای دەكەن.


































































